
ریاڵ مەدرید بە بەشداری هەزاران هاندەر ئاهەنگی نازناوی 15ـی چامپیۆنز لیگی گێڕا.
دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند هێنا، بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ژمارەی نازناوەکانی بۆ 15 نازناو بەرزکردەوە.
یانەکە بە بەشداری هەموو یاریزانەکان و کارلۆ ئەنچیلۆتی و فلۆرێنتینۆ پێرێز لە لە گۆڕەپانی سیبیلێس و لە شاری مەدرید ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوەکەیان گێرا بە هاوبەشی لەگەڵ هەزاران هاندەر.
دواتریش بەدەم ئاهەنگگێرانەوە و لەسەر پاسە تایبەتەکەی خۆیان بەنێو رێڕەوی هاندەراندا بۆ درێژەدان بە خۆشحاڵی خۆیان بەڕێکەوتن بەرەو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
فلۆرێنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەکەش جەختی لەوە کردەوە، هەمووان بە رێزەوە باسی ریاڵ مەدرید دەکەن، بەو هۆیەوە سوپاسی هاندەرەکانیان دەکات لە تەواوی جیهان.
وتیشی: سێ هەفتە پێش ئێستا لە هەمان شوێن ئاهەنگی بوون بە پاڵەوانی لا لیگامان گێڕا و ئێستاش نازناوی 15یەمی چامپیۆنز لیگ، لەبەر ئەوەشسوپاسی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەکەم کە یەکێکە لە باشترین راهینەرەکانی مێژووی تۆپی پێ.