گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی لیستی بەهادارترین یانەكانی جیهانی بڵاوكردەوە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلەی یەكەمی ریزبەندەكەی گرتووە.

 گۆڤارەكە لیستی نوێی بەهادارترین یانە وەرزشییەكانی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوكردەوە و دەڵێت "لە چاو ساڵی رابردوو 2.5٪ بەهای یانەكان بەرزبووەتەوە هۆكارەكەشی ئەوەیە كە بەهای كۆمپانیاكان بەرزبووەتەوە و كاریكردووەتە سەر تیپەكانیش.

 لە 10 پلەی یەكەمی بەهادارترین یانەكانی جیهان، تەنیا یەك یانەی ئەڵمانی و یەكێكی فەرەنسی، دوو یانەی ئیسپانی دەبینرێن و 6 یانەی ئینگلیزی لە ریزبەندەكەدا ناویان هەیە.

 بەپێی لیستە نوێیەكە، ریال مەدریدی ئیسپانی و خاوەنی 14 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەهادارترین یانەی جیهانە كە بەهاكەی دەگاتە 6.07 ملیار دۆلار.

 یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كە لە بەنێوبانگترین یانەكانی جیهانە و خاوەنی ژمارەیەكی زۆری هاندەرە لەسەر ئاستی جیهان، بەهاكەی 6 ملیار دۆلارە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی لیستەكەیە.

 یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پلەی سێیەمی ریزبەندی بەهادارترین یانەكانی جیهانی گرتووە و بەپێی لیستە نوێیەكە بەهاكەی دەگاتە 5.51 ملیار دۆلار.

 ریزبەندی بەهادارترین 10 یانەی جیهان بەمشێوەیەیە

 1- ریال مەدرید 6.07 ملیار دۆلار

2- مانچێستەر یونایتد 6 ملیار دۆلار

3- بارسێلۆنا 5.51 ملیار دۆلار

4- لیڤەرپوول 5.29 ملیار دۆلار

5- مانچێستەر سیتی 4.99 ملیار دۆلار

6- بایرن میونشن 4.86 ملیار دۆلار

7- پاریس سانجێرمان 4.21 ملیار دۆلار

8- چێڵسی 3.1 ملیار دۆلار

9- تۆتێنهام 2.8 ملیار دۆلار

10- ئارسیناڵ 2.26 ملیار دۆلار