لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئی ئێس پی ئێن، ریچاڵسۆن دانی بەوەدانا كە ماوەیەك تووشی خەمۆكی بووە و تەنانەت لە ئینتەرنێتیشدا گەڕانی سەبارەت بە مردن و خۆكوشتن كردووە، وە لەگەڵ باوكیشی قسەی كردووە سەبارەت بە بێزاری لە تۆپی پێ و هەروەها وازهێنانی لە یاریكردن.

ڕیچارلیسۆن لە مانگی ئەیلولی 2023 ڕایگەیاند كە بڕیارە سەردانی پزیشكی دەروونی بكات بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ كێشە دەروونییەكانی بكات، لە نوێترین چاوپێكەوتنیكدا لەگەڵ كەناڵی ئی ئێس پی ئێن، وردەكاری زیاتری سەبارەت بەو بابەتە باسكرد.

یاریزانەكە وتی: لە مۆندیالدا یاریم كردبوو، بە بیری كەسدا نەدەهات تووشی خەمۆكێ ببم، بەڵام گەیشتە بارودۆخێك بە تەواوی بڕیارمدا واز لە یاریكردن بهێنم و بە یەكجاری لە یاریكردن دووربكەمەوە.

راشیگەیاند، تەنانەت ئەو كاتانەی كە زۆر بەهێز دەردەكەوت لە باوردۆخێكی دەروونی خراپدا بووە، بەڵام دەروونناسێك ژیانی رزگاركردووە و پێش ئەوەی بچێتە لای دكتۆرەكە هەمیشە لە بیری مردن و خۆ كوشتندا بووە و لە ژیانێكی زۆر ترسناكدا بووە.

یاریزانەكە وتیشی: بڕیارێكی قورس بوو بۆ بینینی پزیشكی دەروونناس چونكە باوەڕێك لە خێزانەكەماندا هەبوو كە هەركەسێك بچێتە چارەسەركردن شێت بووە، من خۆم بۆچوونێكی باشم لەو بارەیەوە نەبوو، بەڵام لە كۆتاییدا ناچار بووم هەڵیبژێرم. سەردانی پزیشكی دەروونناس باشترین كاری ژیانم بوو، بەڕاستی یارمەتی دام و ژیانی منی ڕزگار كرد.