پێگەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا نوێترین ریزبەندی یانەكانی كیشوەرەكەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لەسەر ئاست و ئەنجام و بەدەستهێنانی نازناوەكان بڵاوكردەوە.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە كۆكردنەوەی 265 هەزار خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی یانەكاندایە بە جیاوازی تەنها حەوت هەزار خاڵ لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەدایە بە كۆكردنەوەی 251 هەزار خاڵ، لیڤەرپوڵ بە 213 هەزار خاڵ و بەرشەلۆنە بە 211 هەزار خاڵ لە پلەكانی چوارەم و پێنجەمدان.

یانەكانی پاریس سان جێرمان و ئەتلەتیكۆ مەدرید و یۆڤانتۆس و مان یونایتد لە پلەكانی شەشەم تا نۆیەمدان، چێڵسی ئینگلیزی 178 هەزار خاڵی هەیە و لە پلەی 10یەمی ریزبەندی یانەكانی ئەوروپادایە لە 10 ساڵی رابردوودا.