
بە گوێرەی راپۆرتیکی تۆڕی ئەتڵەتیک، محەمەد سەڵاح رەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ بكاتەوە، هەرچەندە لە دانوستانەكانی یانەكەی دەربارەی نوێكڕدنەوەی گریبەستەكەی توڕەیە، بەڵام لاری نییە لەوەی ساڵێکی تر بمێنێتەوە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، سەڵاح ئارەزووی مانەوەیە لە ریدز بەڵام هۆکاری توڕەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێیوایە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و شایستەی مووچەیەکی زیاترە لەلایەن یانەکەوە پێیبدرێت.
محەمەد سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017 لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد