كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی نەسڕی سعودی، ئامادەیە رووبەڕووی یانەی هیلال ببێتەوە، دوای ئەوەی لە پێكانەكەی چاكبووەوە كە بەم دواییە تووشی بووبوو.

 ئێوارەی پێنجشەممەی داهاتوو، یانەی نەسڕ لە یاریی كۆتایی جامی وەرزی ریاز 2024، لە یاریگەی كینگدەم ئارێنا، رووبەڕووی هیلالی ركابەری دەبێتەوە.

 هەژماری فەرمی یانەی نەسڕ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” وێنەی بەشداریكردنی رۆناڵدۆی لە مەشقە بەكۆمەڵەكانی تیپەكەی بڵاوكردەوە، كە بەشێوەیەكی ئاسایی مەشقەكانی كردووە.

 ئەكاونتی نەسڕ كۆمێنتێكی لەسەر وێنەكان كردووە و دەڵێت "كوڕەكە لە رۆژی لەدایكبوونیدا دڵخۆشە"، كە بەبۆنەی 39 ساڵەی لەدایكبوونی دۆندا، هاوڕێكانی كریس ئاهەنگێكیان بۆ رێكخستبوو.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پچڕانی ماسوولكەكانی قاچی بوو، ئەمەش وایكرد نەتوانێت رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رووبەڕووی ئینتەرمەیامی ببێتەوە.

لە ماوەی ئەم وەرزەدا مووشەكەكەی مادێرا لە 31 یارییدا لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا 30 گۆڵی بۆ نەسڕ تۆماركردووە و 11 ئاسیستیشی كردووە.