
دوای ئەوەی لە یاری یانەكەی بەرامبەر مارسیلیا لە تایمی دووەمدا گۆڕانكاری پێكرا، كیلیان مباپێ تووڕەبونێكی زۆری پێوە دیار بوو كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
تۆڕی دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویكردەوە، دوا بەدوای ئەو كاردانەوانە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە فایزە عەماری دایكی مباپێوە كردووە و هەوڵی كوڕەكەی لێپرسیوە.
تۆڕەكە ئاشكرایكردووە، پێرێز بە دایكی مباپێی وتوە كە داوا لە كوڕەكەی بكات زیاتر ئارام بگرێت و لە سەرجەم ئەو ئاماژانە تێدەگەن كە ئەو یاریزانە ئەنجامی دەدات و هەست بە دڵتەنگیشی دەكەن.
دەشڵێت، سەرۆكی یانەی شاهانە نایەوێت مباپێ بە شێوەیەكی خراپ پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت تا وێنە جوانەكەی نەشێوێت پێش ئەوەی بچێتە ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوودا.
رونیشیكردووەتەوە، ئامانجی سەرۆكی یانە ئیسپانیەكە ئەوەیە كە ئەستێرە فەرەنسیەكە نەكەوێت قەیرانەوە لە كۆتا مانگەكانی یاریكردنی لەگەڵ یانەكەیدا لەبەرئەوە دەیەوێت ئەو یاریزانە بە باشترین بارودۆخی دەرونیەوە پەیوەندی بە یانەكەیەوە بكات.
بۆ هەواڵ و زانیاری خێرا، سەردانی تلیگرامی رێگای كوردستان بكە.https://t.me/regaykurdistan