پاریس لە رازیكردنی نوێكردنەوەی گرێبەستی مباپێ دۆڕا و ئەم جارەیان یاریزانەكە تەنها ریاڵی دەوێت.

ڕیال مەدرید بەردەوامە لە سیاسەتی بێدەنگی سەبارەت بە گرێبەستی مباپێ، بەڵام قسەی ناوخۆیی لە یانەكەدا هەیە سەبارەت بە ئەستێرە فەرەنسییەكە و ئەگەری داهاتووش ئەوەیە كە هەمووان بە گەشبینی لە هاتنی ئەو یاریزانە دەڕوانن، ئەمە ئەو قسانەبوون كە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە.

بەڵام لای خۆیەوە و لە تازەترین بڵاوكراوەدا رۆژنامەی لۆ پاریسیان دوپاتیكردەوە، مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید، یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە و پاریس دۆڕا لە رازیكردنی، بەڵكو ئەستێرە فەرەنسییەكە تەنها ریاڵ مەدریدی دەوێت و ئەوەش تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە و هاوینی داهاتوو كیلیان پەیوەندی بە بێرنابیۆوە دەكات.

ئەمەش لە كاتێكدا، دوای ئەوەی هێرشبەرەكەی پاریس ساڵی 2022 رازیبوو بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و وەرگرتنی كۆمەڵێك پاداشت لە یانەكەی پایتەختی فەرەنسا كە بە كۆی گشتی نزیكە 100 ملیۆن یۆرۆ بوو.