یانەی هیلالی سعودی لە راگەیەندراوێكی فەرمی پێكانی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەكەی پشتراستكردەوە و رایگەیاند یاریزانەكەیان تووشی پچرانی بەستەرەی ئەژنۆی بووە.

روونیشیكردەوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا یاریزانەكە نەشتەرگەری ئەنجام دەدات پاشان بەرنامەی چارەسەركردنی بۆ دیاری دەكرێت و چاودێری دەكرێت لەلایەن پزیشكانی یانەی هیلال و هەڵبژاردەی بەرازیل.

رۆژنامەكان رایانگەیاند كەمترین كات بۆ گەڕانەوەی یاریزانەكە شەش مانگی داهاتووە بەڵام ئەمە یەكەم پێكانی نەیمارە لە ئەژنۆیدا بۆیە وادەی گەڕانەوەی دیاریكراو نییە و بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەیی .

نەیمار لە ژیانی وەرزشی بە هۆی پێكانەوە زیاتر لە 1000 رۆژ لە یاریگاكان دوور كەوتووەتەوە بە نزیكەی سێ ساڵ دەكات لە ژیانی وەرزشی و دووركەوتنەوەی ئەمجارەی یاریزانەكە زیاتر لە 200 رۆژ دەبێت.