
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی لەسەر داهاتووی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆك و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەی ئەنجامدا.
دوای كۆبوونەوەكە فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد، چاڤی لە بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە پەشیمانبووەتەوە و بڕیاری مانەوەی داوە لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی.
لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردەوە، چاڤی لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ لاپۆرتا بە مەرجەكانی یانەكەی رازیبووە و ئەوانیش پشتگیری خۆیان بۆ دوپاتكردووەتەوە، لەبەرئەوە تا كاتی كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی كە هاوینی ساڵی 2025ە لە ئەركەكەی دەمێنێتەوە.
چاڤی لە ساڵی 2021ەوە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنەی وەرگرتووە و خاوەنی 85 بردنەوە و 23 یەكسانبوون و 28 شكستە لە 136 یاریدا، دوو نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.