مێسی رایگەیاند، هەمیشە ئەو شتانەی هەرگیز چاوەڕێی ناكات لە سعودیە دەیدۆزێتەوە.

ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، كاپتنی یانەی ئینتەر میامی، لە ڤیدیۆ كلیپێكدا دەركەوت بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری لە شانشینی سعودیە،

مێسی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەڵێت: ئەوەی من پێم خۆشە لە سعودیە ئەوەیە كە هەمیشە ئەو شتانە دەدۆزمەوە كە چاوەڕێی نەدەكرد.

ئەفسانەكەی تانگۆ وتیشی: ئەگەر تا ئێستا سەردانیت نەكردووە، لە خەیاڵت زیاتر بڕۆ و بۆ خۆت سعودیە بدۆزەرەوە.

مێسی ئێستا لە سعودییە، بەمەبەستی بەشداریكردنی لەگەڵ تیپەكەی لە جامی وەرزی ڕیاز.

بڕیاریشە ئینتەر میامی لە 29ی ئەم مانگە لەگەڵ یانەی هیلال یاری بكات، دوای ئەو یارییەش ئەوەی لە 1ی مانگی دوو رووبەڕووی یانەی نەسر دەبێتەوە.