تیتان سپۆرت ناوی باشترین یاریزانی ئاسیای ڕاگەیاندو سۆن پلەی یەكەم و رۆناڵدۆش لە پلەی سێیەم دەبینرێ. 

ئەم خەڵاتەماوەی 11 ساڵەبە باشترین یاریزانی كیشوەرەكە دەدرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا سۆن هیونگ مین زاڵ بووە وهەشت جار بە باشترین یاریزان هەڵبژێردراوە، ئەمساڵیش دووبارە یاریزانە كۆریەكە بوەوە بە براوەی خەڵاتەكە.

سۆن بە كۆكردنەوەی 231 خاڵ لە پێشەنگی یاریزانان دێت و كیم مین جایش بە كۆكردنەوەی 197 لە پلەی دووەم دانراوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆش 172 خاڵی هەبووە و لە پلەی سێیەمی داگیركردووە.

لە ریزبەندی سێیەم تا شەشەمیش یاریزانان میتۆما و مەهدی تاریمی و كوبۆ دێن، سالم دوسەریش سعودیش پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە.

خەڵاتی وەرزشی تایتان ناسراوە بە باڵۆندۆری ئاسیا، بە پێچەوانەی خەڵاتی باشترین یاریزانە كە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا دابەشیدەكات، یاریزانە غەیرە ئاسیایەكانی خولە ناوخۆیەكانی كیشۆرەكەش دەرفەتی بردنەوەیان هەیە، خەڵاتەكە بە دەنگی ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی ئاسیا دەبەخشرێت و هەریەكەیان بژاردەی هەڵبژاردنی پێنج یاریزانیان هەیە بەپێی باشی دەتوانن ریزبەندی بكەن.