ئۆریلۆ دی لۆرێنتسی سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەڵوێستی خۆی ئاشكراكرد لەبارەی فرۆشتنی ڤیكتۆر ئۆسیمینی نێجیری ئەستێرەی یانەكەیی و نرخی یاریزانەكەشی دیاریكرد بۆ هەر یانەیەك كە خواستی گواستنەوەیی هەبێت.

ئۆسیمین وەرزی ڕابردوو ئاستێكی زۆر بەرزی لەگەڵ ناپۆلی پێشكەشكرد و سەركردایەتی یانەكەی كرد تا نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنن و خۆشی بووە گۆڵكاری خولەكە.

دی لۆرێنتێس لە لێدوانەكانی بۆ تۆڕی گۆڵی جیهانی ڕایگەیاند كە بەدڵنیاییەوە وەرزی داهاتوو ئۆسیمین بەدرێسی ناپۆلیەوە دەبینین و ئەگەر گرێبەستێكی گونجاویشمان پێشكەش بكرێت ئەوا یاریزانەكە دەفرۆشین و بەدوای باشترین بەهرەمەندەكاندا دەگەڕێین تا گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدەین.

سەرۆكی ناپۆلی دوپاتیكردەوە كە تاكە یانە توانای گواستنەوەی ئۆسیمینی هەبێت یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیە و ئەگەر خلێفی 200 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكات ئەوكاتە خوێندنەوە بۆ گرێبەستەكە دەكەن.