
لە جامی یۆرۆی 2024دا، ئاستی چەند یاریزانێك بووەتە باسی رۆژانەی رۆژنامەكانی جیهان و لەلایەن بەرپرسانی یانەكانیشەوە چاودێری دەكرێن بە نمونەش لامین یامال و نیكۆ ویلیامز و فرانچیسكۆ كۆنسێساو لەگەڵ دانی ئۆلمۆی ئیسپانی و میكاوتازی جۆرجی و كالافیۆری بەرگریكاری ئیتاڵی.
لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی ئەو یاریزانانە بە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای وەك پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە و ئارسناڵ و مان سیتی و مان یونایتد و چەند یانەیەكی ترەوە بەستراونەتەوە كە دەیانەوێت گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بكەن.
رۆژنامەی ریازیەی سعودی بڵاویكردووەتەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە هەڕەشە لە یانەكانی ئەوروپا دەكات و دەیەوێت بە گواستنەوەی بەشێك لەو لاوە درەوشاوانە خولی رۆشەنی وەرزی داهاتوو بەهێزتر بكات لە كاتێكدا لە جامی یۆرۆی 2024دا 14 یاریزانی خولی سعودیە ئامادەییان هەبوو ئەوەش كاریگەری دەكاتە سەر یاریزانەكانی تر كە پەیوەندی بەو خولەوە بكەن لەم مێركاتۆیەدا.