
راپۆرتە رۆژنامەنووسییەكان بڵاویانكردەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵیداوە رافاێل لیاوی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان بگوازێتەوە خولی ناوخۆی وڵاتەكەیان.
رۆژنامەی توتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایكردووە، سعودییەكان ئۆفەرێكی 100 ملیۆن یۆرۆییان پێشكەشی یانەی ئەی سی میلان كردووە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە پورتوگالییەكەیان.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیكردووەتەوە كە بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەیان رەتكردووەتەوە و دڵنیاییان داوە ئامادەنین بەرامبەر هیچ نرخێك لیاو بفرۆشن.
نوسیویشیەتی، كارگێڕی میلان پێیانوایە یاریزانە پورتوگالیەكە ئەستێرەی یەكەمی یانەكەیانە و لەم وەرزەشدا هاوشێوەی سەركردەیەك رۆڵ دەبینێت لەبەرئەوە فرۆشتنیان رەتكردووەتەوە.
لیاو لە ساڵی 2019 بەرامبەر بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە لیلەوە پەیوەندیكرد بە ئەی سی میلانەوە، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 75 ملیۆن یۆرۆیە و تا ئێستاش نازناوەكانی خولی ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەكەی بەدەستهێناوە.