رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە سادیۆ مانێ تەنیا چەند رۆژێكی دیاریكراوەی لەگەڵ بایرن میونشن ماوە و یانە ئەڵمانیەكە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.

ئەم بڕیارەی بایرن میونشن دوای ئەوە دێت یاریزانە سەنیگالیەكە لە ژووری جلگۆڕین لەدوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر مان سیتی لە لێرۆی سانێی داوە.

لەلایەن خۆیەوە تۆماس توخێل راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند كە مانێ لەگەڵ شێوازی ئێستای بایرن ناگونجێت.

هەرچەندە سانێ داوای لە بایرن كردووە لە مانێ خۆش بن و كاردانەوەیان نەبێت، بەڵام بایرن نایەوێت چیدیكە مانێ لە یانەكەی بمێنێتەوە، چونكە پەیوەندی لەگەڵ تەواوی تیپەكە باش نییە.

لەلایەن خۆیەوە سادیۆ مانێ دەیەوێت بگەڕێتەوە لیڤەرپوول، بەڵام كارێكی سەختە بەهۆی تەمەنەكەی و بوونی یاریزانی پێویست لە شوێنی ئەو یاریزانە.

سادیۆ مانێ تەمەن 31 ساڵ، لە هاوینی 2022 لە یانەی لیڤەرپوولەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ بایرن میونشن گواسترایەوە، لەگەڵ ئەم یانەیە لە كۆی 32 یاری، 11 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووە، گرێبەستەكەشی لە هاوینی 2025 لەگەڵ یانە باڤارییەكە كۆتایی دێت.