یارییەكانی جامی یۆرۆی 2024 لە كۆتاییدایە و سبەى هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی یەكدەبنەوە.

یاریەكە لە كاتژمێر 10ی شەودا بەڕێوەدەچێت و یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین میوانداری دەكات و دەبێتە كۆتا شانۆی پاڵەوانێتیەكە.

ئیسپانیا لەم جامەدا تاكە هەڵبژاردەیە سەرجەم یارییەكانی كە شەش یارییە بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنێت، تووشی هیچ یەكسانبوون و شكستێك نەبووە.

لە بەرامبەردا ئینگلیزیەكان هەرچەندە ئاستیان وەك پیویست نەبووە بەڵام گەیشتنیان بە یاری كۆتایی سەرجەم كێشەكانی ئەو هەڵبژاردەیەی داپۆشیوە .

ئیسپانیا بە ئامانجی ئەوەی ببێتە خاوەنی زۆرترین نازناو لە مێژووی جامی یۆرۆدا دەچێتە یاریگاوە، ئینگلیزەكانیش دەیانەوێت بۆ یەكەمین جار لە مێژوویاندا نازناوی پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنن.