
سبروان سەعید / گەرمیان
لە گرنگترین یاریەكانی گەڕی 17ی خولی نایابی كوردستان هەردوو یانەی شێروانە و ڕزگاری ئەنجامی دەدەن كە تیایدا شێروانە میوانداری یانە دەرهاوسێیەكەی دەكات . دێربی گەرمیان كە وا چاوەڕوان دەكرێت پڕ هاندەر ترین یاری خولی نایابی كوردستان بێت بەو پێیەی هەر دوو یانە لە گەرمیانن . بۆ زیاتر ئاشنا بوون لە بەڕێوەچونی یاریەكە ڕێگای كوردستان دكتۆر كۆمار مامۆستا لە بەشی وەرزشی زانكۆی گەرمیان مان دواند.
*بەو پێیەی جەنابتان ئەزمونتان لە ڕاهێنەرایەتی هەیە چۆن لە شرۆڤەی دێربی گەرمیان دەكەی؟
- بەراستی یاری نێوان یانەی شێروانەو یانەی ڕزگاری تام و چێژی خۆی هەیە چونکە، هەردو یانە لە سنوری گەرمیانن ،یانەی شێروانە یانەیەکی خاوەن مێژویەکی زۆر باشە وە لە رووی یاریکردنیشەوە یانەیەکی پڕ ئەزمونە هەروەها خاوەن چەند یارێزانێکی زۆر باشە ،سەبارەت بە یانەی ڕزگاری ئەویش یەکێکە لە یانە باشەکانی کوردستان ڕاستە ئەزمونی کەمە لە یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان، بەڵام یاریزانانی زۆر بە حەماسەوە یاری دەکەن . بەهیوای ئەوەی یاریەکی پڕ چێژ ببینیین وهیوای سەرکەوتن بۆ هەردو یانەکەی گەرمیان دەخوازین.
* پێت وایە شێروانە بە سێ خاڵ یان یەك خاڵ یان بە بێ خاڵ لە یاریگای خۆی دێتە دەرەوە؟
- پێم وایە یاریەکی ئاست بەرز بەرێوە دەچێت پێشبینی دەکەم یانەی شێروانە سەر بکەوێت لە یاریەکە.
لە لایەكی ترەوە هەر سەبارەت بە یاری شێروانەو ڕزگاری، ڕێگای كوردستان سەردار مەجید ڕاهێنەری پێشووی هەر یەك لە یانەكانی( شێروانەو ڕزگاری و دەربەندیخان و خانقین) دواند و بەڕێزیان بەم شێوە باسیان لە دێربی گەرمیان كرد.
* چۆن شرۆڤەی دێربی گەرمیان شێروانە و ڕزگاری ئەكەیت؟
- لە راستیدا یانەی شێروانە ئەمساڵ لە هەموو رویەكەوە خۆیان ئامادە كردوە بۆ ئەوەی ببن بە پاڵەوانی خولەكە. لە ڕووی داراییەوە چ هێنانی یاریزان لە دەرەوە, بۆیە فشارێكی زۆریان لەسەرە، چونكە دوویاری پێشوو دۆڕاون كە یەكێكیان لە جامی كوردستان بوو لە بەرانبەر ڕزگاری كە ئەمەش كاریكەری خراپی هیە لەسەر دەروونی یاریزانانی شێروانە .سەبارەت بە یانەی ڕزگاری كە یەكەم ساڵیانە لە خولی نایاب و ئە نجامێكی باشیان هەیە لە خولەكە و پلەی چوارەمی خولەكەیان گرتوە ئەوان لە رووی دەرونیەوە هی فشارێكیان لەسەر نیە. وە هەندێ لە یاریزانەكانی ڕزگاری یاریزانی پێشوی شێروانە بوون كە دەكرێت لە ڕووی دەرونیەوە ئارام تر بن. وە لە ڕووی تەكتیكیەوە بە بڕوای من یاریەكی داخراو دەبێت , هەردوو لا بە حەزەرەوە یاری دەكەن هەر تیپێك دەتوانێت سوود لە تۆپە جێگیرەكان ببینێت ئەنجامەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتای پێ ئەهێنێت .
سەبارەت بە ئەنجامی یاریەكە بەڕاستی قورسە بڕیار لەسەر ئەنجام بدەی بە هەر حاڵ من پێم وایە هەر تیپێك تەركیزی زیاتر بێت و هەڵچونی نەبێت و ئارام تر بێت ئەنجامەكە لە بەرژەوەندی ئەو دەبێت. وە برواشم وایە هەردوولا یەكسان دەبن. هیوادارم یاریەكە چێژ بەخش بێت بۆ هاندەران و بێ كێشەو گرفت بێت .
