فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڵاویكردەوە، هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە وردی چاودێری بارودۆخی نیكۆ ویلیامزی یاریزانی ئەتلەتیك بلباو دەكەن.

فابریزۆ ئاماژەی بەوەداوە، كارگێڕی دوو یانەكەی پریمەر لیگ چوونەتە كێبڕكێی گواستنەوەی ئەستێرە لاوە ئیسپانیەكە و سەرسامن بە ئاستی، دەیانەوێت لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆی لەگەڵدا بكەن.

دەشڵێت، زۆربەی یانەكان پێش جامی یۆرۆش چاودێری ئەو یاریزانەیان كردووە بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوودا ئاستێكی نایابی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بلباو پێشكەشكرد.

فابریزیۆ دوپاتیكردەوە، هاوینی ساڵی رابردوو یانەی چێڵسیش هەوڵی گواستنەوەی هەمان یاریزانیدا بەڵام سەركەوتوو نەبوو، جگە لەوانەش ئەو یاریزانە یەكێكە لە بژاردەكانی بەردەم یانەی بەرشەلۆنە.

نیكۆ ویلیامز لە وەرزی رابردوو بەشداری 39 یاری بلباوی كرد و 19 گۆڵی هەبووە و هەشت ئەسیستی كردووە، لە جامی یۆرۆشدا لە دوو یاری هەڵبژاردەكەیدا بە ئاستێكی نایابەوە بینراوە.