
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردەوە، ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵەكانی بەمەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ هاری كەینی هێرشبەری تۆتنهام دەستپێكردووە.
رۆژنامەكە رایگەیاندوە، خلێفی گەشبینیەكی زۆری هەیە لە گواستنەوەی هاری كەین چونكە خێزانی ئەو یاریزانە لە پاریس بەدوای خانودا گەڕاوە و لە ئێستادا ئامانجیان ئەوەیە كە هێرشبەرە ئینگلیزیەكە رازیبكەن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.
دەشڵێت، دانێل لیڤی سەرۆكی تۆتنهام ئامادەیە ئەو یاریزانە بە پاریس سان جێرمان بفرۆشێت چونكە ئەو یانەیە ئۆفەری گەورەتریان پێشكەش دەكەن لە چاو ئەو ئۆفەرەی كە بایرن میونشن پێشكەشكی كردوون.
رونیشیكردووەتەوە، ناسر خلێفی دەیەوێت سەرەتا هاری كەین رازیبكات بەوەی كە گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بكات و دواتر بەفەرمی گرێبەست پێشكەشی یانەی تۆتنهام دەكات.
لەلایەكی ترەوە فلۆریان بلیتنبێرگی پەیامنێری سكای سپۆرت دوپاتیكردەوە كە كریستیان دێرسنی سەرۆكی بایرن میونشن گەشتەكەی بۆ ئاسیا هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیارە رۆژی هەینی بچێتە لەندەن تا لەگەڵ لیڤی سەرۆكی تۆتنهام كۆببێتەوە و رازی بكات بەوەی كە هێرشبەرەكەیان پێبفرۆشن.