تۆڕی سكای سپۆرتی ئینگلێزی بڵاوكردووەتەوە بەرپرسانی یانەی لیستەر سیتی پاش دووردستنەوەی راهێنەرەكەیان بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەرێن رۆد ڤان نیستلرۆییان دیاریكردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە هامبۆرگیش بەتواناكانی ئەم راهێنەرە زۆرسەرسامە و دەیانەوێت ئەركی سەرپەرشتی كردنی یانەكەیانی پێبسپێرن.

راهێنەرە هۆڵەندییەكە یاریدەدەری ئیرك تین هاگ بوو بەڵام پاش دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە چەند یارییەك سەرپەرشتی مانچستەر یونایتدی كردوو و توانی چەند ئەنجامێكی باش بۆ یانەكەی بەدەست بهێنێت.

سەرچاوەكە باسی لەكردووە ئەم سەركەوتنەی نیستلرۆی وای لەو دوویانەیە كردووە متمانەی پێبكەن و هەست بكەن توانایەكی باشی هەیە بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەكانیان.

راهێنەرە هۆڵەندییەكە لە ئێستادا تەمەنی 48 ساڵە و تەنیا لە چوار یاریدا وەك راهێنەر سەرپەرشتی یانەكەی كردووە و لەوماوەیەدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد توانیوێتی سێ بردنەوە و یەك یەكسانبوون تۆماربكات.