
تیرشتیگنی ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، لەو باوەڕەدان یانەكەیان ئامادەیە لەپێناو شەڕ كردن لەپێناو بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان.
شتیگن دەڵێت، لەگەڵ یاریزانەكانی هاوڕێی بە پەرۆشیەكی زۆرەوە ئامادەن بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێ و دڵنیان لەوەی كە پێكهاتەیەك و تیپێكی نایابیان هەیە و دەیانەوێت كێبڕكێ بكەن.
شتیگن وتی: سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو نەگەیشتین بە ئامانجەكانمان بەڵام ستافی تەكنیكی یانەكەمان لە ئێستادا كاری گەورە ئەنجامدەدەن و گرنگی زۆر بە توانای جەستەیی دەدەن.
وتیشی: هانس فلێك راهێنەرێكی گەورە و بە ئەزموونە و دڵنیان لەوەی سودێكی زۆریان پێدەگەیەنێت، ئەو راهێنەرە پشت بە خێرایی زۆری هێرشبردن دەبەستێت و پێویستە یاریزانەكانیش بیرۆكەی ڕونیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لامین یامال یاریزانێكی نایابە و بەهۆی دەرفەتەكانی چاڤی هێرناندێزەوە بەو شێوەیە دەركەوت، ئەو توانای ئەوەی هەیە گۆرانكاری دروستبكات لە یاریگادا، لیڤاندۆڤسكیش گرنگیەكی زۆری هەیە و دەبێت ئەو یاریزانانەی لە پشتی یاری دەكەن هەلی زۆری بۆ دروستبكەن.