
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، لە جێگای مەشقەكانی بەرشەلۆنە ژمارەیەكی زۆر لە ئاژەڵ و باڵندە و مێروو دەبیندرێن و یاریگاكەیان كردووە بە لانەی خۆیان.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، وێنەی ژمارەیەكی زۆر لە كەروێشكی كێوی گیراوە كە لە گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانەكانی تیپی بەرشەلۆنە ڕادەكەن، جگە لەوەش لایەنی پەیوەندیدار لە یانە كەتەلۆنیەكە 36 جۆری جیاوازیان لە باڵندە و ئاژەڵ و مێروو بەدیكردووە.
ئاس ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمەڵێك لە باڵندەكان بۆ پارێزگاری كردن لە یاریگاكە لە زیانی مێرووەكان هێڵدراونەتەوە، بەڵام بە گشتی بوونی ئەو كۆمەڵە ئاژەڵە كاریگەری لەسەر ئەدای راهێنەنەكانی بەرشەلۆنە دروستكردووە.