
سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش یارییەكەیان لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 رایگەیاند پێشتر باسی یارییەكەی ئوروگواییان كردووە و ئێستا بیر لە یاری داهاتوو دەكەنەوە، دەبێت بە هەمان شێوە بەردەوام بن لە كاركردن.
روونیشیكردەوە: هەموو یاریزانانی بەڕازیل لە ئاستێكی بەرزدان بەبێ گوێدانە پێكانەكانیان ، ئەوان جێگرەوەی باشیان هەیە لە ئاستی ئەركەكانیاندا دەبن و یارییەكی بەچێژ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: گۆڕانكارییەكان بەهۆی ئاستی یاریزانەكان نابێت ، ئەگەر گۆڕانكاری بكەن، بۆ ئەوەیە كە هەوڵبدەن ئازاری ڕكابەرەكەیان بدەن بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا ئەوان ئازاریان نەدەن.
وتیشی: لاوتارۆ گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار دەكات و ئەلڤارێزیش بەهەمان شێوە هەردووكیان ئامانجێكیان هەیە، شتە قورسەكە ئەوەیە بڕیار لەسەر یەكێكیان بدەی بۆ پێكهاتەی سەرەكی لە هەڵبژاردەكەیان.
لە كۆتایدا سكالۆنی وتی : پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی دیاری كردووە بەڵام هێشتا پەیوەندیم بە یاریزانەكانەوە نەكردووە، بەڵام هەندێك گۆڕانكاری بچووك ئەنجام دەدەن.