لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەیان لە گواتیمالا لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، هەمیشە دەگەڕێت بەدوای باشترین كارەكان لە پێناو هەڵبژاردەكەیان.

سكالۆنی دەڵێت، دیاریكردنی لیستی كۆتایی بۆ ئەم كۆپا ئەمریكایە قورسترین بڕیاری دەوێت بەڵام هەر یاریزانێكی دوورخستەوە پێشتر گفتوگۆی لەگەڵدا دەكات تا بێهیوا نەبێت بەڵام گارناچۆ لە لیستی كۆتاییدا بوونی دەبێت.

رونیشیكردەوە، لە تایمی یەكەمی ئەم یاریەدا وەك پێویست نەبوون و چەند هەڵەیەكیان هەبووە كە دەبێت چارەسەری بكەن، چەند تۆپێكیان لەدەستداوە كە دەبێت وانەی لێوە فێربن.

لەسەر بەردەوام بوونی میسی، سكالۆنی دوپاتیكردەوە، ئەو یاریزانە خۆی دەزانێت تا ئەو كاتەی توانای جەستەیی باش بێت دەتوانێت بە سەرەكی یاری بكات لە پێكهاتەكەیاندا.

وتیشی: لیۆ دەزانێت هەمیشە یاری دەكات و هەر كاتێك ئاماژەی بدات هەمووان گوێی لێدەگرن وەك سەركردەی تیپەكەیان، ئێمەش دەتوانین بە تەواوی ئاگاداری بارودۆخی بین.