
لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەكانی ئەرجەنتین رایگەیاند، راستە ئەوان وەك پاڵەوان بەشداری كۆپا ئەمریكا دەكەن بەڵام ئەوە هیچ شتێك لە خواست و ویستی ئەوان ناگۆڕێت.
سكالۆنی دڵنیاییدا لەوەی كە هیچ هەڵبژاردەیەك نایەوێت رووبەڕووی ئەرجەنتین ببێتەوە چونكە دەزانن پاڵەوانی جیهانە و خاوەنی تیپێكی بەهێزە لەبەرئەوە بوونەتە مەترسی بۆ هەموو لایەك.
وتیشی: دڵنیابن لەوەی من و یاریزانەكانیش لە ئێستادا هەمان حەزی بردنەوەی یارییەكان و نازناوەكانمان هەیە هاوشێوەی ئەوەی كە لە یەكەم رۆژەوە ئەركی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیەم وەرگرتووە.
دوپاتیكردەوە، ئامانجمان ئەوەیە نازناوی كۆپا ئەمریكای ئەمساڵ بەدەستبهێنین بۆ ئەوەش پێویستە بە باشترین شێوە ئامادەبین تا بتوانین پارێزگاری لە نازناوەكە بكەین.