
لیۆنێل سكالۆنی پێش ڕووبەرووبونەوەی كۆڵۆمبیا وتی بێگومان میسی لەم یارییەدا لەسەرەتاوە یاری دەكات و هیوادارم هەمووان چێژ لە جوڵەكانی وەربگرن.
وتیشی لە رابردوودا بە بێ لیۆنێل میسی تووشی كێشە دەبوینەوە، بەڵام لە ئێستادا وانییە و دەتوان بەچەند گۆڕانكارییەكی كەم نەبوونی هەموو یاریزانێك پڕبكەینەوە.
سەبارەت بە ئاستی كۆڵۆمبیا ئاماژەی بەوەكرد هەڵبژاردەیەكی زۆرباشن و بەردەوام دەتوانن بەرامبەرەكەیان تووشی كێشە بكەنەوە، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین.
سكالۆنی باسی ئەگەری رۆیشتنی ماستانتۆنۆی كرد بۆ ریاڵ مەدرید وتی ئەگەر ئەو گرێبەستە ڕووبدات، زۆرباش دەبێت چونكە ئەو تەمەنی 17 ساڵەو توانایەكی باشی هەیە پێویستە هەموومان هاوكاری بكەین.
راهێنەرەكە باسی یادەوەرییەكانی مۆندیالی قەتەری كرد و ئاماژەی بەوەكرد كە بەردەوام ئەو نازناوە لە بیرەوەری هەمواندا دەمێنیتەوە.
لە كۆتاییدا لیۆنێل سكالۆنی وتی ناتوانێت بڵێت ئەوان باشترین تیپی جیهانن بەڵكوو یەكێكن لە ركابەرە بەهێزەكان بۆ بردنەوەی سەرجەم پاڵەوانێتییەكان