
ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول پێش رووبەڕووبوونەوەی ساوسهامپتۆن وتی: هەركەسێك بیەوێت نازناوی پریمەرلیگ یان چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت پێویستە جارجارە بەختی هەبێت، چونكە مەحاڵە 38 یاری بە ئاستێكی گەورە ئەنجامبدرێت.
سلۆت وتیشی: كاری ئەلیسۆن ڕزگاركردنی تۆپەكانە، بۆ ئەوەی باشترین گۆڵچی جیهان بیت، دەبێت ئەو تۆپانە ڕزگار بكەیت كە ئەوانی دیكە ڕزگاری ناكەن، ئەلیسۆنیش جارێك یان دووجار بەرامبەر پاریس ئەو كارەی كرد.
دەشڵێت: بەرامبەر پاریس ئاستیان باش نەبوو بەڵام ورەیان بەرز بوو، ریاڵ مەدرید یەكێكە لە باشترین نموونەكانی ئەو، چونكە هەمیشە ڕێگەیەك بۆ بردنەوە دەدۆزنەوە كاتێك ڕكابەرەكەیان باشترە، ئێستاش سەرنجم لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ساوسهامپتۆنە.
دوپاتیشیكردەوە، بۆ یارییەكەی ساوسهامپتۆن گرنگترین یارییە تا ئێستا، دەبێت بڕوا بە یاریزانەكان بهێنێت كە سێ یاریی كۆتایی ئەنجام دەدەن، هیوادارە كاریگەری لەسەر هاندەران دروستبكات بۆ ئەوەی بزانن چەندە گرنگن و هانیان بدەن.