
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی راپۆرتێكی لەسەر ئامادەكارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوكردەوە بۆ یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.
سپۆرت دڵنیاییداوە لەوەی كە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە بریاریداوە بە پێكهاتەیەكی تەواو هێرشبەریەوە بەرامبەر یانە فەرەنسیەكە یاریبكات بە شێوەیەك كە هێرشبەرەكان توانای ئەوەیان هەبێت یارمەتی هێڵی بەرگریش بدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، چاڤی پشت بە سێ هێرشبەر دەبەستێت لەو یاریەدا كە ئەوانیش رافینیا و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و لامین یامال دەبن.
دوپاتیشیكردووەتەوە، ئەو راهێنەرە دەیەوێت چەكی بەهێز و كلیلی بردنەوە و یەكلاكردنەوەی ئەنجامی یاریەكە بە رافینیای هێرشبەری بەرازیلی ببەستێت چونكە متمانەی زۆری پێیەتی.
رونیشیكردووەتەوە، راهێنەری یانە كەتەلۆنیەكە دەزانێت كە رافینیا توانای ئەوەیە هاوكاری هێڵی بەرگریش بكات وەك چۆن بەرامبەر ناپۆلی ئاستێكی نایابی پێشكەشكرد، دەشیەوێت یاری نەكردنی ئەشرەف حەكیمی بقۆزێتەوە تا ئەو یاریزانە بتوانێت لە باڵی چەپەوە مەترسی دروستبكات، لامین یامالیش دەبێت یارمەتی باڵی راستی بەرگری یانەكەی بدات لە پێناو راگرتنی كیلیان مباپێ.