لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ كڕواتیا و گەیشتن بە قۆناغی 16 رایگەیاند، خۆی و یاریزانەكانیشی بڕوای تەواویان بە خۆیان هەبووە كە دەتوانن ئەنجامەكە یەكسانب كەنەوە.

سپالێتی دەڵێت، تۆپی پێی ئێستا بەو شێوەیە دەبێت تا دوا چركە متمانەت بە خۆت هەبێت كە دەتوانیت كارێكی گرنگ ئەنجامبدەیت، دەمانتوانی ئەنجامی باشتریش بەدەستبهێنین.

وتیشی: هەندێك كێشە هەیە دەبێت چارەسەریان بكەین چونكە بێ مانایە ئەگەر دووبارە ببنەوە، جگە لەوەش پێویستە وا لە یاریزانەكان بكەین كە ئەو بەهرەیەی هەیەتی لە یاریگادا دەریببڕێت.

سپالێتی دوپاتیكردەوە كە بە شایستەیی گەیشتونەتە قۆناغی 16 و پێویستە لە ئێستاوە بیر لە یاری داهاتوو بكەنەوە، ئەم جۆرە ئەنجامانە متمانەی زیاترت پێدەبەخشێت.

ئەو راهێنەرە رەخنەی لە ئاستی یاریزانەكانی گرت و دوپاتیكردەوە كە لە تایمی یەكەمدا زۆر خراپ بوون و هەندێك جار هەڵەیەك ئەنجامدەدەن كە جێگای قبوڵ نییە.