
لە یاری كۆتای سوپەری ئەوروپا یانەی مان سیتی پاڵەوانی یانە پاڵەوانەكان روبەرووی یانەی سیڤییلیەی پاڵەوانی ئەوروپاڵیگ بوویەوە.
لە تایمی یەكەم یارییەكە بەهێزییەكەی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە مەترسییان لەسەر گۆڵی یەكتر دروستكرد وە یانەی سیڤییلیە لە خولەكی 25 گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد لە رێگەی یوسف نەسری.
لە تایمی دووەم یانەی مان سیتی بەهێزتر بینرا و توانی لە خولەكی 63 گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بكات لە رێگەی یاریزانی لاو كۆلێ پالمەر.
سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو لا كۆتای هات و لە لێدانی یەكلاكەرەوە یانەی مان سیتی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر پێنج گۆڵ بووە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا.
مان سیتی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا.