
لە سوپەری ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە 90 خاڵ بەرامبەر 80 خاڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە و سەركەوت بۆ یاری كۆتایی.
لە باسكەی ئیسپانیا و لە یاری پێش كۆتای سوپەری ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە رووبەرووی یەك بوونەوە .
لە تایمی یەكەم یانەی بەرشەلۆنە باشتر بینرا بە تۆماركردنی 25 خاڵ بەرامبەر 22 خاڵ تایمی یەكەمی بردەوە
لە تایمی دووەم وسێیەمدا یانەی ریاڵ مەدرید باڵادەستی خۆی سەپاند و تایمی دووەم بە 20 خاڵ بەرامبەر 15 خاڵ و تایمی سێیەم بە 25 بەرامبەر 19 خاڵ كۆتای پێهێنا.
لە تایمی چوارەم كۆتای ریاڵ مەدرید بە 23 خاڵ بەرامبەر 21 خاڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا.
یانەی شاهانە لە یاری كۆتایی رووبەرووی یانەی ئۆینكاخا دەبێتەوە لە 17ی ئەم مانگە .