
دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای بردنەوەیان لە رایۆ ڤاییکانۆ بە ئەنجامێکی گەورە رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشی دەکات چونکە یاریزانەکانی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن.
سیمیۆنی وتی: بە دڵنیاییەوە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ئێمە باشترن بەڵام ئامانجمان ئەوەیە کە پێشیان بکەوین ئەوەش بە شێوەیەک دەبێت کە لە کاتی شکستی ئەواندا ئێمە براوە بین.
وتیشی: لەم یاریەدا ماـەڵەی یاریزانەکانم بە دڵ بوو بەتایبەت لە تایمی دووەمدا کە هاوسەنگی خۆمان پاراست و توانیمان گۆڵی زیاتریش تۆمار بکەین ئەوەش پێچەوانەی وەرزی رابردوو بوو.
دەشڵێت، تیپێکی رکابەر و بەهێزمان هەیە ئەوەش بووەتە هۆکاری دڵخۆشیمان بەتایبەت ئەو 16 یاریزانەی لەو یاریەدا بەشداریان کرد و یاریەکی بە کۆمەڵ و نایابیان ئەنجامدا.
رونیشیکردەوە، دەتوانن کاری گەورەتر ئەنجامبدەن چونکە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەم وەرزە، دەبێتە ئەم خۆرە ئاستە بپارێزن چونکە لە باروۆدخێکی نایابدان.