پێش روبەڕوبوونەوەی ئیسپانیۆل، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیك مەدرید سەبارەت بەوەی چەند گرێبەستێكیان واژۆ كردووە و ئایا بەڕێوبەرانی یانەكەی دەیانەوێت نازناو بەدەستبهێنێت رایگەیاند، ئەو خودی خۆی هەمیشە دەیەوێت ببێتە پاڵەوان و خۆی لە هەمووكەس زیاتر فشار دەخاتە سەر خۆی تا نازناوەكان بەدەستبهێنن.

سەبارەت بەوەی ئایا سیاسەتی خولانەوە بەكاردەهێنێت بەهۆی زۆری یاریزانەكانیەوە، راهێنەرەكە وتی: ئێمە بە پێی بارودۆخی یاریزانەكان یارییەكان بەڕێوەدەبەین، هەندێك جار باشترە سیستەمی خولاوە بەكاربهێنین و هەندێك جار باشترە لە شێوەی تیپێكی جێگیریدا بین، بەڵام گرنگترین شت هەمیشە یاری داهاتووە، ئێستاش یاریمان بەرامبەر ئیسپانیۆل هەیە و دەمانەویت بە هەموو هێزمانەوە بچینە مەیدان.

راهێنەرەكە باسی لەوەشكرد، وەك وەرزەكانی پێشوو لەنێو یاریزانەكان باشترین هەڵدەبژێرێت، لە پێكهاتەی تیپەكەی رازییە و لە یارییەكانی داهاتووشدا دەردەكەویت ئاستیان چۆنە.