دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ سۆسیداد وتی: هیوادارم هاندەران لەگەڵمانبن چونكە بردنەوە لەو یارییە دۆخی تیپەكە باشتر دەكات.

وتیشی: پێموایە لە لالیگادا زۆر باش ڕكابەریمان دەكرد، تا مانگی شوبات یان مانگی ئازار، ڕەنگە ئەو یارییەی زۆرترین ئازاری داین یارییەكەی خیتافی بووبێت.

سیمیۆنی دەشڵێت: دواتر یاری چامپیۆنزلیگ هات، پاشان یاری لالیگا بەرامبەر بەرشەلۆنە، لە ماوەی یەك هەفتەدا خاڵی زیاترمان لەدەستدا لەوەی كە خەیاڵمان دەكرد، هەروەها لە چامپیۆنزلیگ دوورخراینەوە.

باسی لەوەشكرد، تا ئەم ساتە تیپەكەی ئاستێكی زۆر باشی پێشكەش كردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان، هیوادارن بتوانن ئەم چوار یارییە بە باشترین شێوە تەواو بكەن.