
میسی باشترینی گەردوونە
دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی جەختی لەوەكردەوە كە لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی باشترین یاریزانی جیهانە لەئێستادا، ئاماژەی بەوەشكرد هۆكارەكەی بەدەستهێنانی مۆندیالی قەتەر بوو لە ساڵی ڕابردوودا.
سیمیۆنی لەكۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یانەكەی كاتێك پرسیاریان لێكرد كە باشترین یاریزانی گەردون كێیە لەئیستادا، دوپاتیكردەوە كە لیۆنێل میسی نازناوی مۆندیالی بەدەستهیناوە كەواتە پێویستە چی تر بەدەستبهێنێت تا ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.