
پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆڵ، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید رایگەیاند: هیواخوازە ئەو سەركەوتنەی یاریزانەكانی لە ئەركە نێودەوڵەتییەكان بەدەستیان هێنا، یارمەتیدەر بێت بۆ زیندووكردنەوەی بەختی یانەكە.
وتیشی: پێشبڕكێی نازناوەكە زۆر دوورە لە كۆتایی، هێشتا چەندین یاریی ماوە، پێیوایەپێنج یاریی كۆتایی ئەوانەن كە وەرزەكان یەكلایی دەكەنەوە و براوە دیارییدەكەن.
دەشڵێت:لالیگا لە هەموو شوێنێك ئاڵۆزە، هەمووان بە باشی یاریی دەكەن، كەس نییە یاری خراپ بكات، هەموو تیپێك و هەموو یاریزانێك كوالێتی خۆی هەیە، ئیسپانیۆڵیش یەكێكە لە تیپە پڕ كوالێتییەكان.
سیمیۆنی ئاماژەی بەوەشكرد، كۆكی هێشتا ئامادە نییە بۆ یاریكردن و لە قۆناغی چاكبوونەوەی پێكانی ماسولكەییە، بەڵام چاودێری دەكەن، بە سەرەكی بێت یان یەدەگ، یارریزانێكی گرنگە بۆیان.