پێش یارییەكەیان بەرامبەر ڤالانسیا دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید باسی لەوەكرد، سەرنجیان لەسەر یارییەكەی ڤالانسیایە، بەو پێیەی ئاستێكی باش پێشكەش دەكەن بە تایبەت دوای هاتنی راهێنەری ئێستایان.

دوپاتیشیكردەوە، یارییەكە مەترسیدارە بەهۆی نزیكی ركابەرەكانیان، ڤالانسیاش بە شێوەیەكی بە كۆمەڵ یاریی دەكات، بەڵام خۆیان ئامادەكردووە و لەو بارودۆخەن كە خۆیان دەیانەوێت.

سیمیۆنی وتیشی: ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی لە چامپیۆنز لیگ رووبەڕووی ریاڵ مەدرید ببینەوە بەڵام ئازاری گۆڵەكەی رامۆس كە بەرامبەرمان تۆماریكرد هەمیشە لە یادمان دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: لەگەڵ ئەنتوان گریزمان قسەم كردووە، هەروەك چۆن لەگەڵ یاریزانەكانی دیكەش قسەم كردووە، ئەو قسانە ناگۆڕم كە لەسەری هەیە، ئەو یاریزانێكی ناوازەیە و جیاوازی دروست دەكات.