
ئینریكی سیریزۆی سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاس بڵاویكردەوە، بە شێوەیەكی گشتی ساڵی 2024 باش بوو بۆ یانەكەیان و لە كۆتایی ساڵەكەشدا گەیشتوونەتە لوتكەی خولی ئیسپانیا.
سیریزۆ دەڵێت، هەموو یانەیەك لە ماوەی وەرزێكدا بە قۆناغی دابەزینی ئاست و بەرزبونەوەیدا تێدەپەڕیت، یانەكەی ئێمە لە سەرەتای وەرزدا خراپ بوو بەڵام ئێستا لە باشترین كاتی خۆمانداین.
وتیشی، پێكهاتەی ئێستای ئەتلەتیكۆ مەدرید باشترینە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا و لە سەرجەم رووەكانەوە گەشەی زۆرمان كردووە و دەمانەوێت باشتریش بین.
دەشڵێت، هەموو كەسێك خەونی تایبەتی خۆی هەیە و ئێمەش دەمانەوێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا هەر سێ نازناوی خولی ئیسپانیا و جامی شا و چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنین.
لە كۆتاییشدا ستایشی ئاستبەرزی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی یانەكەیانی كرد و دوپاتیشیكردەوە كە یاریزانێكی گرنگە بۆیان و نازانیت بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵیان بەردەوام دەبێت یان نا.