لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگی ئەم وەرزە، هەردوو یانەی سیڤییەی ئیسپانی و رۆمای ئیتاڵی لە یاریگای بوشکاش ئارینا لە هەنگاریا رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 34 پاولۆ دیبالا گۆڵێکی بۆ رۆما تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 مانچینی بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی یەکسانی بۆ سیڤییە تۆمارکردەوە و سەرەنجام یارییەکە لە دوو تایمی ئاسایی و زیادکراودا بە یەکسانی بە گۆڵێک کۆتاییهات و یاریەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، سیڤییە بە ئەنجامی چوار بە یەک گۆڵ بردنەوەی بەسەر رۆما بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامە، یانەی سیڤییە بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا نازناوی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێنا و رۆما نەیتوانی یەکەم نازناوی جامەکە بەدەستبهێنێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا