
پێش روبەڕوبوونەوەی فەڕەنسا دۆمینیكۆ تێدێسكۆی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا رایگەیاند، پلانەكانی خۆی ئاشكرا ناكات پێش یارییەكە بەڵام بێگومان پلانیان داناوە و دەیانەوێت بەخێرایی خۆیان ئامادە بكەن.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكانیش وتی: فەرەنسا ڕكابەرێكی سەختە، بێگومان یارییەكی گرنگمان لە پێشە، یان ماڵئاوایی دەكەین یان دەچینە قۆناغی داهاتوو، هەست بەم ساتە تایبەتە دەكەین و دەمانەوێت سەركەوین بۆ قۆناغی داهاتوو، دوای دۆڕاندنی یەكەم یاری بە ڕۆمانیا دەبێت سەرنجمان لەسەر هەموو شتێك بێت و هەموو پێداویستییەكمان هەیە بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەین.
دەربارەی پێكهاتەی یارییەكەش ئاماژەی بەوەدا،متمانەیان بە هەموو یاریزانەكان هەیە، تاكە كێشەشیان ئەوەیە كە تەنیا دەتوانن بە 11 یاریزان لە یاریگادا یاری بكەن، ئەمەش وادەكات قورس بێت یاریزانانی پێكهاتە سەرەكی هەڵبژێرێت و هەندیك یاریزان بكاتە سەر كورسی یەدەگ.
وتیشی: باوەڕ پێنەكراوە ئێمە دوای سێ یاری تەنیا دوو گۆڵمان تۆمار كردووە و فەرەنساش بە هەمان شێوە، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە، نەك تەنیا بەلجیكا، فەرەنساش بەو شێوەیە