
تۆماس توخێل ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر لازیۆ جەختی لەوە كردەوە، كە تیپەكەی لە یارییەكەدا بەرامبەر لازیۆی ئیتاڵی بێزارن و توڕەن لە دۆڕاندنەكە، بەڵام دڵنیاش نییە كە لازیۆ یارییەكە بباتەوە و بگاتە قۆناغی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیا نییە بۆچی لە گێمی دووەمدا متمانەیان لەدەستدا، بەڵام ئەوە ڕوویدا و لە دواوە بوون، ناتوانێت ئەوە روونبكاتەوە، چونكە داوایان لە تیپەكە كرد هێزی خۆی بپارێزێت و بوێرتر بێت لە هێرشبردن.
تۆخێل وتی: هەموو هەوڵێكمان دا بۆ ئەوەی ئەم یارییە نەدۆڕێنین، یارییەكەش لەدەستی خۆماندابوو، زۆری هەڵە تاكە كەسیەكانیش ئەنجامەكەیان بەم شێوە لێكرد و هۆكاری شكستەكە بوو.