
پێش روبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید، تۆماس تۆخێلی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، سەركەوتن لە یاریگای بێرنابیۆ یەكێكە لە ئەركە قورسەكان، بەڵام مەحاڵ نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڕیال لە یاریگای خۆی یاری دەكات، ڕەنگە ئەگەری بردنەوەی لە سەدا 51ی هەبێت، ڕیاڵ یەكێكە لە گەورەترین یانەكانی جیهان و ئەوانیش یانەیەكی گەورەی ئەوروپان، یاری دەكەن بۆ ئەوەی بگەنە وێمبڵی.
وتیشی: پێم وایە یارییەكی بەهێز دەبێت و لە بەشێكی یارییەكەدا هەردوو تیپ تووشی كێشە دەبن، وە هەردوولا لە ڕاگرتنی تۆپدا باشن و پێم وایە یارییەكی ئاڵۆز دەبێت و جیاواز دەبێت، لەو قۆناغانەی كە باڵادەستی لای ئێمەیە، دەبێت بەختتمان هەبێت و بتوانیت كارەكە تەواو بكەین.
سەبارەت بە یاریزانانی سەرەكی لە هێڵی بەرگری یانەكەش باسی لەوەكرد، لە ئێستادا هەریەكە لە ئێریك دیێر و ماتیس دێلیخت لە پێش ئۆپامكانۆ و كیمەوەن، پزیشكەكان گڵۆپی سەوزیان بۆ ماتیس هەڵكردووە و دەتوانێت یاری بكات، دەربارەی هاری كەینیش وتی یاریزانەكە كەسایەتییەكی گەورەی هەیە.