تۆماس تۆخێل پێش یارییەكەیان بەرامبەر زاربرۆكن رایگەیاند هیوادارن لە رۆژی خۆیدا یارییەكە ئەنجام بدەن و یارییەكە بە هۆی خراپی كەش و هەوا هەڵنەوەشێتەوە ، چونكە ماوەییەكی زۆرە پلانی ئەم یارییەیان داناوە.

راهێنەرە ئەڵمانیەكە روونیشیكردەوە شتەكان بە باشی دەردەكەون بۆ ئەوەی گۆرێتزكا لە ڕۆژی شەممەدا یاری بكات ،چونكە بەشداری هەموو ڕاهێنانەكانی كردووە بەڵام هێشتا زووە بۆ گەرانەوەی ئۆپامێكانۆ هەروەها سێرج گنابری بارودۆخی باشە و پێشبینی دەكرێت ئامادەی یارییەكە بێت.

ئاماژەیبەوەشكرد ڕێز لە هەموو براوەكانی فرانس فوتبۆڵ دەگرن و هەموو هەوڵێك دەدەن وەرزی داهاتوو یاریزانەكانیان لەسەر ستەیجی خەڵاتەكان بن ، دەبێت لە پێناو ئەوە نازناوەكان ببەنەوە.

روونیشیكردەوە : هەرچەندە هاری كەین ڕاهاتووە زۆر یاری بكات و ئەمەش یارمەتی دەدات توانای جەستەی باشتر بێت بەڵام بۆ یارییەكەی جام بریاری كۆتایی نەداوە سەبارەت بە یاریكردنی ئەستێرە ئینگلیزیەكە.

لە كۆتایشدا وتی لە مانگی یەكدا بۆ چەند هەفتەیەك چەند یاریزانێك لەدەست دەدەین بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكان ، بۆیە هەوڵدەدەن لە گواستنەوەی زستاندا یانەكەیان بەهێزتر بكەن بە گواستنەوەی چەند یاریزانێك.