
تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەی بایرن میونشن پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئەركەكەیان قورس و ئاڵۆزە و لەو كاتەوەی كە تیروپشك دەكرێت لە چامپیۆنز لیگدا هەموو یانەكان دەبێت هەست بە قورسی یاریەكان بكەن.
تۆخێل وتی: مانچستەر سیتی بەرزترین ئاست لە تۆپی پێی ئەوروپادا پێشكەش دەكات و ماوەی چەند ساڵێكە پیپ گواردیۆلا كاری گەورەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا كردووە و شێوازی یاریكردنیان ئاڵۆزە .
وتیشی: تیپەكەم بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەو یاریە و پێویستە هەوڵێكی زۆر بدەین لە هەموو رووەكانەوە نەك تەنیا لە رووی تەكنیكەوە و پێویستە لە رووبەڕووبونەوە راستەوخۆكاندا خۆمان بسەلمێنین.
تۆخێل لە ستایش كردنی ئێرلینگ هالاند، دوپاتیكردەوە كە ئاستێكی نایاب و سەرجڕاكێشی هەیە و جیاواز دەردەكەوێت لە یاریگادا بەڵام ئەو بە تەنیا نییە و یاریەكانی هاوڕێی هەڵی زۆری بۆ دروستدەكەن لەبەرئەوە دەبێت بە شێوازی بەكۆمەڵ رووبەڕوویان ببنەوە.
تۆخێل دەڵێت، دەبێت یاریزانەكان ئاگادار بن رووبەڕوو بونەوەی مان سیتی جیاوازە لە یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان، دەبێت هاوشێوەی ئەوان هێرشببەن و تووشی كێشەیان بكەنەوە.