رۆژی هەینی هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆ روبوڕووی یەكتر دەبنەوە، لە ئێستاشدا تۆنی كرووس لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسانداوە و باسی لە یارییەكە كرد و چەند بابەتێكی تریشی وروژاند.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە سەبارەت بەوەی كە ڕەنگە دوا كۆنگرەی بێت، تۆنی ڕایگەیاند، پێیوایە زیاتر بیری ڕۆژنامەنووسەكان دەكات نەك تۆپی پێ، هیوادارە یارییەكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی دوایین یاری نەبێت.

سەبارەت بەوەی خۆسیلۆ وتبووی رۆژی هەینی دواین یاری كرووس دەبێت و پاشان خانەنشین دەبێت، ئەستێرەكە وتی: ئەو ئەمەی وتووە، چونكە دەیەوێت سەركەوتن بەدەستبهێنێت، سروشتییە خۆسێلۆ دەیەوێت ئیسپانیا بچێتە قۆناغی پێش كۆتایی، بەڵام پێموایە ئەڵمانیا چانسی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی بەسەر ئیسپانیادا سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

باسی لەوەشكرد، ئەوان لە پێشتردا بە كارەساتێكی سەختدا تێدەپەڕین بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێت یۆرۆ بەدەستبهێنن، ئەوەش واتای پێشكەوتنیانە، جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە پاش وازهێنانی لە یاریكردن لە تۆپی پێ دووردەكەوێتەوە و بەرنامەی بۆ داهاتووی هەیە.

سەبارەت بە جیاوازی خۆی و رۆدریش وتی: وە یەكێكە لە یاریزانە یەكلاكەرەوەكانی ئیسپانیا و سیتی، هەمیشە ئارامە و كەم توڕە دەبێت، پێناچێت هەرگیز لە ژێر فشاردا بێت، ڕۆدری لە دوو ساڵی ڕابردوودا گۆڵی گرنگی تۆمار كردووە و باشترین یاریزانە كە دروستكراوە بۆ ئەوەی لە ژێردەستی گواردیۆلا یاری بكات.