لە یاری كۆتایی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پاریس، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و فەرەنسا رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، ئینزۆ میلۆت لە خولەكی 11 گۆڵی یەكەمی كەڵەشێرەكانی تۆماركرد، بەڵام ئیسپانیا بە سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 18 و 25 و 28 لە رێگەی دوو گۆڵی فێرمن لۆپێز و گۆڵێكی ئەلێكس باینا وەڵامی دانەوە، نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، فەرەنسییەكان گەڕانەوە كەشی یارییەكە و لە خولەكی 79 ئەكلیۆش ئەنجامەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە، لە خولەكی سێیەمی كاتی زیادكراویشدا فیلیپ ماتیا بە لێدانی سزا ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

كاتی ئاسایی یارییەكە بە یەكسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات و ناوبژیوان بە ناچاری پەنایبردە بەر تایمی زیادكراو.

لە تایمی زیادكراودا ماتادۆر ئاگرین دەركەوتوو لە خولەكەكانی 100 و 120 دوو گۆڵی دیكەی لە رێگەی سێرجیۆ كامیۆ تۆماركرد.

سەرەنجام یارییەكە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سودی ئیسپانیا كۆتایی هات و ماتادۆرەكان بۆ دووەم جار لە مێژوویاندا بوون بە براوەی ئۆڵۆمپیاد و براوەی میدالیای زێڕ.