
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە بڕیاریدا دوو رۆژ پشوو بدات بە سەرجەم یاریزانەكان و پاشان بگەڕێنەوە راهێنان ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ هەفتەكانی داهاتوو.
هەرچەندە فێران تۆرێس دوو ڕۆژ پشووی لە مەشق و ڕاهێنانەكاندا هەبوو، بەڵام یاریزانەكە بڕیاریدا پشوو نەدات بەتەنها لە هۆڵی وەرزشی یانەكەدا مەشقەكانی ئەنجامدا.
تۆرێس دەیەوێت دۆخی خۆی بپارێزێت كە یارمەتی دەدات لە یارییەكانی داهاتوودا سوود لەو هەلانە وەربگرێت كە لە چاڤی ڕاهێنەر بەدەستی دەهێنێت، بەتایبەتی كە زیاتر لە جارێك ئەگەری رۆیشتنی لە یانە كەتەلۆنییەكە بڵاوكرایەوە.
فێران تۆرێس لە گواستنەوەی زستانەی ساڵی 2022 لە مانچستەر سیتی بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ رووی كردە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە بەژداری 72 یایری كردووە توانیویەتی 15 گۆڵ تۆماربكات و 7 ئەسیست بۆ هاورێكانی دروست بكات.