
بەرشەلۆنە بەرامبەر ڤیاریاڵ بردنەوەیەكی گەورەی بەدەستهێنا،بەڵام پێكانی سەختی مارك ئەندریێ تێر شتیگ شیرینی بردنەوەی لە هاندەرانی بلاوگرانا تاڵكرد.
لە خولەكی 45ی نیوەی یەكەمی یارییەكە شتیگ بەهۆی بازدانێك بۆ تۆپ و فشاركەوتنە سەر قاچی راستی توشی پێكانێكی سەخت بوو لە ئەژنۆیدا و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.
بە گوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ، گۆڵچییە ئەڵمانییەكە توشی هەمان پێكان بووەتەوە كە لە ساڵی 2021 بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
لە لایەكی دیكەشەوە، خاڤی میگێل رۆژنامەنوسێكی ئیسپانییە و رایگەیاند، پێكانەكەی شتیگن قورسە و حەوت بۆ نۆ مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، بەو هۆیەوە ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە كۆتایی پێهات.