ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان بڵاویانكردەوە كە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی نرخی فرۆشتنی هاری كەینی ئەستێرەی ئینگلیزی هێرشبەری یانەكە دیاریكردووە ،كە لەئێستادا چەند یانەیەكی گەورە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند كە بەرپرسانی تۆتنهام نرخی سەرەتایی بۆدەستبەرداربون لە كەین بە 115 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە بۆ ئەو یانانەی خوازیاری گواستنەوەین.

گرێبەستەكەی كەین لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی 2024 كۆتایی دێت، تا ئەم ساتەش نەیتوانیوە لەگەڵ یانەكەی بگاتە ڕێكەوتنی كۆتایی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیی و ئارەزووی جێهێشتنی تۆتنهام دەكات.

هێرشبەرە ئینگلیزەكە ناوی بە چەند یانەیەكەوە بەستراوەتەوە كە دیارترینیان یانەكانی ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن، چێڵسی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیە.